ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژ، وەزارەتى بەرگرى تورکییه ڕایگەیاند، بەهۆى بۆردومانکردنى کاروانێکى سەربازیی لە لایه‌ن فرۆكه جه‌نگییه‌كانی سورییه، سێ کەس کوژراون و ١٢ کەسیش برینداربوون.
بەپێى میدیاکانى سورییه بەرەبەیانى ئەمڕۆ دواى ئەوەى سپاى سورییه چوونە ناو ناوچەى خان شەیخونەوە، سپاى تورکییه کاروانێکى سەربازى ڕەوانەى ناوچەکە کردووە کە لە ٤٠ ئۆتۆمبێلى سەربازى پێکهاتووە لەگەڵ دەیان سەرباز بۆ پاڵپشتیکردنى هێزە چەکدارەکانى ئۆپۆزسیۆن کە لە ئیدلیبدان. ئه‌م كاروانه ده‌كه‌وێته به‌ر هێرشی ئاسمانی سپای سورییه و له ئاكامدا سێ كه‌س ده كوژرێن و ١٢ كه‌سیش بریندار ده‌بن.