کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بۆردومانی چه‌ند گوندی بناری قه‌ندیل له‌ لایه‌ن فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركییه‌

بۆردومانی چه‌ند گوندی بناری قه‌ندیل

بۆردومانی چه‌ند گوندی بناری قه‌ندیل

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، سەرلەبەیانى ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی گه‌لاوێژ، فرۆکە جەنگیەکانى تورکییه‌ چەندجارێک بۆردومانى گوندەکانى “زارگەلى و قرناقە و پشت ئاشانیان” لە بنارى قەندیل کردووە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، فڕۆکەکان لە ئاستیکى نزمدا بەسەر ئاسمانى  ناوچەکەدا سوڕاونەتەوە و دواتر بۆ چەندجارێک دەستیانکردووە بە بۆردوومانکردن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، بۆردوومانەکە هیچ زەرەر و زیانێکى گیانى لێنەکەوتووەتەوە، بەڵام زیانى مادى زۆر بەر ناوچەکە کەوتووە و پوشوپاوانێکى زۆریش ئاگرى گرتووە. شایانی باسه‌، بەهۆى بۆردوومانەکەوە ترس و دڵەراوکێیەکى زۆر بۆ هاولاتیان و گەشتیارانى ناوچەکە دروستبووە. ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆى بۆردومانى فڕۆکە جەنگیەکانى تورکیاوە تائێستا بەدەیان کەسى مەدەنى کوژراون و بریندار بوون.