ئێوارەی ڕۆژی چوارشهممه فڕۆکە جەنگییەکانی تورکییه ئۆتۆمبێلێکی سەر بە پهكهكه لە ناوچهی “چەمامکێ” لە “ئامێد” بۆردومانکرد و بەو هۆیەوە هاوڵاتییەک و دوو گەریلا گیانیان لهدهستدا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ئۆتۆمبێلەکەی گەریلاکانی پەکەکە لە بهر دوکانێک لە ناوچەی کانی مازی وەستاوە بوو كه، لەو کاتەدا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکییه ئۆتۆمبێل و دوکانەکەشیان بۆردومانکردووە. ههر لهم پێوهندهدا، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکییهوە بۆ سەر چهندین گوند، چوار کەس بریندار بوون و زیانێکی زۆر بە خانوی گوندەکە و رەزو باخەکانی گەیشتوە. بۆردومانەکەی تورکییه لە شەوی رابردوەوە تا دەرنگانی شەو بەردەوام بو، کە گوندەکانی زێوکە، ئالیەڕەش و کونەمارەیان لە شارۆچکەی پشدەر و بناری قەندیل کردە ئامانج. ئەوەش لەکاتێکدایە، بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکییه، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو وڵاتە بەردەوام گوند و ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکەن، بەو هۆیەشەوە گوندنشینەکان زیانی گیانی و مادییان پێ گەیشتووە و ژمارەیەک هاوڵاتی گیانی لهدهستداوه و برینداربوون.