ڕۆژی چوارشهممه ١٠ی مانگی ڕهزبهر، فڕۆکە جەنگییەکانى تورکییه ناوچەکانى سنورى ناحیەى “مانگێشکى” سەر بە قەزاى زاخۆیان بۆردومان كرد و زیانى ماڵى و سوتانى بەشێکى زۆرى زەوى و زارى هاوڵاتیانى ئەو ناوچەیى لێکەوتەوە.
فڕۆکەكانی تورکییه بە بیانوى بونى گەریلاکانى پەکەکە لەو ناوچەیە، بۆردومانیان دەستپێکرد. لەوبارەیەوە هاوڵاتییەکى ئهم گوندە ڕایگهیاند، بەهۆى ئەو تۆپبارانانەوە زەوى و زار و باخ و پوش و پاوانى ناوچەکە سوتاون و زیانێکى زۆرى بەدواى خۆیدا هێناوە. ههروهها
وتیشی: لە ماوەى دوو ڕۆژی ڕابردوو شەش جار سنورى قەزاى زاخۆ لەلایەن فڕۆکەکانى تورکییهوە بۆردومان کراون و ئەوەش بوەتە هۆى ترس و دڵەڕاوکێ خهڵكی ئهم ناوچانه و بەهۆى دروستبونى مەترسیى لەسەر ژیانی هاوڵاتیان لە سنورەکە بەهۆى بەردەوامى بۆردومان و تۆپبارانەکانەوە تەنها لەمساڵدا هەشت گوند چۆڵ کراون.