فڕۆکە جەنگییەکانى توركییه، ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕهزبهر، به چڕی و بۆ ماوهی چهندین جار سنورى قەزا “ئامێد”یان لە پارێزگاى دهۆک بۆردومان كرد.
ههواڵنێرییهكانی ناوخۆی ههرێمی كوردستان لهمبارهوه ڕایانگهیاندووه: لە ماوەى کەمتر لە سێ سەعاتدا فڕۆکە جەنگییەکانى توركییه ١٤ جار بۆردومانى ناوچەکانى “گەلی سیڤایان” لەنزیک گوندی گوهەرزێ و چیای “مەتین” لە نزیک ناحیەی دێرەلۆک کردووە. شایانی باسه، بەهۆى ئەم بۆردومانانەى توركییهوە، ترس و دڵەڕاوکێیەکى زۆر لەناو خەڵکى ناوچەکەدا درووست بوە و تائێستاش زیانەکانى بۆردومانەکە دیار نییە.