ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركییه ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی به‌فرانبار، چوار جار سنوری قەزای “ئامێدی”یان بۆردومان کردووە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركییه لە نزیک کاتژمێر ٧ی ئێوارێوه، چوار جار بۆردومانی گوندەکانی “سەرگەلی و رەشاڤە”یان لە سنوری قەزای ئامێدی کردووە. هه‌روه‌ها فڕۆكه‌كانی توركییه سنوری ناحیەی “دێرەلوک”یان بۆردومانی کردووە. ئەوەش لە کاتێکدایە، كه لە ماوەی حه‌فته‌ی ڕابردوودا، فڕۆکەکانی تورکییه سێ جار ناوچەکانی سنوری قەزای ئامێدیان بۆردومانی کردبوو.