ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه فڕۆکە جەنگییه‌كان و تۆپخانەکانی توركییه بە چڕی بۆردومانی دەڤەری “برادۆست”یان كردووه و به‌هۆیه‌وه زیانێکی زۆری بەر ناوچەکە كه‌وتووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی جۆزه‌ردان، تۆپخانەکانی ئه‌ڕته‌شی توركییه تۆپبارانی ناوچه‌كانی “خواکوڕک، چیادێل، گەروی رۆبی و رواڵ”یان لە دەڤەری برادۆست كرد. شایانی باسه، ئه‌ڕته‌شی توركییه كاتژمێر شەشی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، بۆ جارێكی دیكه ده‌ڤه‌ری “برادۆست”ی بۆردومان كرد و گونده‌كانی “باسەکان، گۆڕ مەمک و کرچین”یان پێكاوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا زیانە گیانییەکانی ئه‌م بۆردومانه نەزانراون، بەڵام زیانێکی زۆر بە ژینگەی سنوورەکە گەیشتووە.