کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

بۆردومانی سه‌ربازگه‌ی تاجی له‌ باكوری به‌غدا

میدیاکانى عێراق بڵاویانکردووەتەوە، سەربازگەى تاجى ئەمریکییەکان لە باکورى بەغدا بەموشەکی کاتیۆشا بۆردومان کرا و بەو هۆیەوە دوو سەربازى عێراقی برینداربوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی شەممە ٢٤ی ڕه‌شه‌ممه‌، بۆ دووەم جار لە ماوەی هەفتەیەکدا، بە موشەکی کاتیۆشا، هێرش کرایەسەر بنکەی سەربازی تاجی ئەمریکییەکان و بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق، زیاتر لە ١٠ موشەک لە ناو بنکەکەدا کەوتونەتە خوارەوە. هاوکات، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیان، بەهۆى کەوتنەخوارەوەى موشەکەکانەوە دوو سەربازى هێزى ئاسمانى عێراق برینداربوون. ئەمەش دوای ئەوە دێت، شەوی چوارشەممەی رابردوو لە هێرشێکی موشەکیدا بۆ سەر سەربازگەکە دوو سەربازی ئەمریکا و سەربازێکی بەریتانی کوژران. ئامریکا حزبوڵای عێراقی بەو هێرشە تۆمەتبارکردووە و بەرەبەیانی رۆژی هەینی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا پێنج بنکە و بارەگای حەشدی شەعبیان لە پارێزگاکانی نەجەف، کەربەلا و بابل کردە ئامانج.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتن له‌ خواردنی “وریشه مورادی” و “په‌خشان عه‌زیزی” له‌ زیندانی ئێڤین

-

سووتانی ده‌یان هێكتار له‌ مه‌زرای گه‌نمی جووتیاران له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ پترۆشیمی مۆكرانی چابه‌هار

-

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی خاش دژبه‌ نه‌بوونی سووته‌مه‌نی

-

به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری قوربانیانی لافاو له‌ مه‌شهه‌د

-

گیانله‌ده‌ستدانی كارتونخه‌وێك له نه‌خۆشخانه‌ی چابه‌هار

-