شەوی چوارشهممه ٢٦ی مانگی پووشپهڕ، جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی ئهرتهشی تورکییه چەند گوندێک و ناوچەی بناری قەندیلیان بۆردومان کرد.
به پێی ڕاپۆرتهكان، فڕۆکە جەنگییەکانی توركییه دەوروبەری گوندەکانی “بۆکریسکان، زارگەڵی، سەرگەڵی و شاخی بێرمکە”یان بۆردومان کردوە و جگە لە زیانەکان،ترس و دڵەراوکێی زۆریان لە لای دانیشتوانی ناوچەی بناری قەندیل دروست کردوە. شایانی باسه، ئهرتهشی توركییه بە پاساوی بونی گەریلاکانی پهكهكه جگە لە بەزاندنی سنووری هەرێمی کوردستان و بونی چەندین پێگە و مۆڵگەی سەربازیی، بە بەردەوامی بۆردومان و تۆپبارانی قەندیل و گوندەکانی دەکات و تائێستاش ژمارەیەک گوندنشین و هاوڵاتیی هەرێم بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە بونەتە قوربانیی و زیانی زۆریش بە ژینگەی ئەو ناوچانە گەیشتوە.