ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه فڕۆکە جەنگییەکانی ئه‌ڕته‌شی توركییه له‌ژێر ناوی ئۆپڕاسیۆنی “چڕنۆكی هه‌ڵۆ” بۆردومانی كەمپی پەنابەرانی مەخمور، سنوری شنگال، برادۆست، قەندیل، باڵە و چەندین ناوچەی دیکەیان له هه‌رێمی كوردستان کردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، بۆردومانەکان کاتژمێر ١٢ی شەوی ڕابردوو کراوە و زیاتر لە کاتژمێرێک بەردەوام بووە و تێیدا دەیان فڕۆکەی جەنگی بەشداربوون. باس لەوەشکراوە، لە بۆردومانەکەی سنوری شنگالدا ناوچەی سەردەشت و گەلی شیلۆ لە سەردەشت و کەمپێکی کۆچبەرانی ئێزدی و نەخۆشخانەیەک کراونەتە ئامانج. ئه‌مه له كاتێكدایه كه تا ئێستا زیانە گیانی و مادیەکانی بۆردومانەکان نه‌زاندراون، بەڵام بەهۆیانەوە رووبەرێکی زۆر لە پوش و پاوان و کشتوکاڵی هاوڵاتیان ئاگری گرتووە.