له‌درێژه‌ی بۆردومانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن توركییه، فڕۆکە جەنگییەکانی ئه‌م وڵاته بە چڕی سنوری قەزای ئامێدی لە “دهۆک”یان بۆردومان كردووه.
ڕۆژی هه‌ینی ٩ی جۆزه‌ردان، فڕۆکە جەنگییەکانی توركییه بۆردومانی سنوری گوندی “گەڤەرکێ”یان لە ناحیەی چەمانکێی سەر بەقەزای ئامێدی کرد. به‌وته‌ی شایه‌ت حاڵان، فڕۆکە جەنگییەکانی توركییه بەبیانوی بونی بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە”، بۆردومانی ناوچەکەیان کردووە و ترس و دڵەراوکێی زۆری لای گوندنشینان دروست بووه. ئەوە لەکاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە فڕۆکە جەنگییه‌كان و تۆپخانەکانی توركییه سنوری شارباژێڕ و دەڤەری برادۆستیان بە چڕی بۆردومان کردووه و بەهۆیەوە پێنج گەریلا گیانیان له‌ده‌ستداوه.