بەڕێوەبەری ناحییەی وەرتێ رایگەیاند، ئه‌ڕته‌شی توركییه بۆردومانی ناوچەی بڕەبی لە نێوان زارگەلی و زینی وەرتێی کردووە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، بەڕێوەبەری ناحییەی وەرتێ راگەیاندووه، شەوی یه‌كشه‌ممه له‌سه‌ر دووشه‌ممه ١ی مانگی گوڵان، ئه‌ڕته‌شی توركییه بۆردومانی ناوچەکەی کردووە، بەڵام تا ئێستا زیانەکانی دیار نین. هه‌روه‌ها بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشه‌ممه کاتژمێر ٤:٣٠ ده‌قه، فڕۆکە جەنگییەکانی توركییه چیای “ئەحمەدە”یان بۆردوومان کردووە، کە نزیک شوینی نیشتەجێ بوونی هاوڵاتیانە و دەکەوێتە نێوان گوندی زارگەلی بناری قەندیل و زینی وەرتێوە. ئەمەش لەکاتێکدایە كه لە ماوه‌ی چەند رۆژی رابردوودا، توركییه بۆردومانی ناوچەی زینی وەرتێی کردبوو و به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێك له هێزه‌كانی پ ك ك گیانیان له‌ده‌ستدابوو.