ڕۆژی ٢٥ی مانگی گۆڵان ساڵڕۆژی شیمیابارانی مقه‌ڕه‌كانی كۆمه‌ڵه له ساڵی ١٣٦٧ له دۆڵی “بۆتێ” له‌لایه‌ن ڕژیمی به‌عسی عێراقه‌وه‌یه.دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی ٢٥ی مانگی گوڵانی ١٣٦٧مقه‌ڕه‌كانی كۆمه‌ڵه له‌دۆڵی بۆتێ هه‌ڵكه‌وتوو له‌٢٠ كیلۆمێتریی شاری ڕانییه له‌كوردستانی عێراق كه‌وته‌به‌ر بۆمبارانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری عێراق. فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆ دووهه‌مین جار هیرشیان كرده‌سه‌ر مه‌قه‌ڕه‌كانی كۆمه‌ڵه له‌دۆڵی بالیسان. بۆتێ ئه‌و ناوچه‌یه بوو كه ڕژیمی به‌عسی عێراق بۆ دووهه‌مجار چه‌كی شیمیایی له‌دژی خه‌ڵكی كوردستانی عێراق به‌كار هێنا بوو.هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار نه‌بوو كهمقهڕرهكانی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه ده‌كه‌وتنه به‌ر هێرشی هه‌وایی و تۆپخانه‌ی ئه‌رته‌شی عێراق. پێشتریش مقه‌ڕه‌كانی كۆمه‌ڵه لهمالوومه له‌ناوچی جافایه‌تی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له ڕێگای مه‌قه‌ڕه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه یارمه‌تی خه‌ڵكی ئاواره ده‌درا و هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی كۆردستان هاتووچوی مقه‌ڕه‌كانی كۆمه‌ڵه‌یان ده‌كرد به‌و بیانووانه‌وه كه‌وتبونه به‌ر په‌ڵاماری تۆپخانه‌ی ئه‌ڕته‌ش عێراق و لهئاكمادا چه‌ندین هاورێمان گیانیان به‌ختكردبوو و خساره‌تی ماڵی زۆریشی پی گه‌یانده بووین، به‌ڵام هێرشی ئه‌مجاره بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵه له‌دۆڵی بۆتی به‌چه‌كی شیمیایی وگازی ژهراوی بوو. له‌م هێرشه‌دا بوو كه به‌داخه‌وه ٢٣ مرۆڤی تێكۆشه‌ر و ماندوو نه‌ناس، ٢٣ی شۆرشگێڕیی ڕێگای ئازادی و سیویالیسم گیانیان به‌ختكرد و ١٥٠ كه‌سیش بریندار بوون.بۆتی شوێنێكی ڕزگار كرا‌و له‌ناوچه‌ی بالیسان بوو كه رژیمی به‌عس دوای چه‌ندین په‌لاماریش نه‌یتوانی بوو داگیری بكا. ڕژیمی به‌عس له ڕێگای جۆراوجۆره‌وه هه‌وڵی ده‌دا كه مقه‌ڕه‌كانی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه له‌شوێنه ئازادكراوه‌كانی كوردستانی عێراق بگوازێته‌وه بۆ شوێنه‌كانی ژێردهڵاستی خۆی. ئه‌و كات كۆمه‌ڵه وه‌كوو هه‌ڵوێستێكی سیاسیی به‌رانبه‌ر به‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق خۆراگیری ده‌كرد و نه‌ی ده‌ویست تا كاتیك كه شوێنێكی ئازاد له‌كوردستان عێراق مابێ، مه‌قه‌ڕه‌كانی ناوه‌ندی له‌ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ڕژیمه‌دا بن. ئاخۆ هۆكاری ئه‌و پیداگرتنهی ڕژیمی به‌عس له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی مه‌قه‌ڕه‌كانی كۆمه‌ڵه بۆ ناوچه‌كانی ژیر ده‌سه‌ڵاتی خۆی و بۆ ئه‌م دوژمنكاریه‌ی كه گه‌یشت به ئاستێك كه چه‌كی شیمیایی له‌دژی كۆمه‌ڵه به‌كار بهێنێت چی بوو؟
بۆچی كۆمه‌ڵه زوو زوو ده‌كه‌وته به‌ر په‌لاماری ڕژیمی به‌عس؟ له‌ڕاستیدا هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ست به‌رپرسایه‌تی كردنی كۆمه‌ڵه به‌رانبه‌ر به‌خه‌باتی عادڵانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی عێراق. كۆمه‌ڵه به‌پێی پره‌نسیب، خۆی بههاوپشت و دڵسۆزی ئه‌و خه‌باته ڕه‌وایه ده‌زانی. به‌و پێییه پێوه‌ندێكی چڕ و پڕی خه‌باتكارانه‌ی له‌نێوان خۆی و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان پێك هێنا بوو. به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بۆی كرابا یارمه‌تی خه‌ڵك و تێكوشه‌ران و ئه‌و هێزانه‌ی ده‌دا كه له له‌گه‌ڵ ڕژیمی عێراق له‌حاڵی شه‌ڕدا بوون و یان ته‌نانه‌ت له شاره‌كان خه‌ریكی خه‌باتی نه‌هێنی بوون. كۆمه‌ڵه ده‌شیزانی به‌هۆی ڕه‌چاوكردنی ئه‌و سیاسه‌ته‌وه مۆمكینه بكه‌ویته به‌ر شاڵاوی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ڕژیمی به‌عس كه دوژمنی خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان بوو. دیاره ئه‌م پێوه‌ندییه دوولایه‌نه بوو. خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌تی كوردستانی عێراق خۆیان به دڵسۆزی كۆمه‌ڵه ده‌زانی، له‌خۆشی و ناخۆشییهكانیدا به‌شدار بوون، یارمه‌تیان ده‌دا و یارمه‌تیان لێ وه‌رده‌گرت.به‌هۆی ئه‌و پێوه‌ندییه‌وه بوو كه له‌كاتی ته‌نگانه‌دا خه‌ڵكی كوردستانی عێراق به‌گه‌رمی به‌ره‌وپیری كۆمه‌ڵه‌وه ده‌هاتن.
خه‌ڵكی ناوچه‌ی ڕانییه ئه‌و ڕوژه كه ئاگاداری هێرشی به‌عس بۆ سه‌ر مه‌قه‌ڕه‌كانی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه بوون، سه‌ره‌ڕای ترس و خۆفێك كه ڕژیمی عێراق نابوویه‌وه، جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك به‌هه‌موو هێز و توانا و ئیمكانهتهوه به‌هانای كۆمه‌ڵه‌وه هاتن. برینداره‌كان و كه‌لوپه‌لیان له‌گه‌ل ده‌گواستینه‌وه. ده‌گه‌ڕان به‌شوێن هاوڕێیانی نادیارماندا، خۆراك وپێداویتسیان بۆ دابین ده‌كردین. ماشین و تراكتۆریان ده‌خسته ئێختیارمانهوه و به‌مجۆره شانۆیه‌كی شكۆداریان له‌دڵسۆزی و هاوپشتی خۆیان بۆ كۆمه‌ڵه نیشاندا و سه‌لماندیان كه كۆمه‌ڵه به‌هی خۆیان ده‌زانن. له‌هه‌مان كاتدا زۆرێك له پزیشك و ده‌رمانخانه‌كانی شاری سلێمانیش سه‌ره‌ڕای ئاگاداركردنه‌وه ده‌وڵه‌تی به‌عس، به‌نهێنی كه‌وتنه‌خۆ بۆ دابینكردنی كه‌لوپه‌لی پێویست بۆ ده‌رمان كردنی برینداره‌كان.
جێی خۆیه‌تی له سالڕۆژی كاره‌ساتی بۆتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ڕێز ده‌گرین له‌یادی ئازیزی هاورێیانی گیانبهختكردوومان، جاریكی دیكه سوپاسی هاوپشتی و دڵسۆزی و هاوكاری خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری ڕانییه و ده‌ورووبه‌ری، پزیشك و ده‌رمانخانه‌كانی شاری سلێمانی بكه‌ین كه پشتیوان و هاوڕێیمان بوون و بێشهك كۆمه‌ڵه ئه‌مڕۆش هه‌روا خۆی به‌دۆست و پشتیوانی ئه‌و خه‌ڵكه ده‌زانێ.
به‌داخه‌وه له‌ئاكامی ئه‌و هێرشه جینایهتكارانهیدا ٢٣ هاوڕێی خۆشه‌ویست، ٢٣ كه‌س لهپێشڕهوانی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری و كۆمۆنیستی، ٢٣ سیمای ناسراوی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران كه له دژی نیزامی سه‌رمایه‌داری و له دژی بێ مافی و نابه‌رابه‌ری ئینسان راپه‌ڕیی بوون، گیانیان له‌پیناوی ئامانجی به‌ڕێزیان فیدا كرد. له‌ناو ئه‌و هاوڕێیانه‌دا كه‌سانێك بوون كه له شاره‌كانی ئێران و هه‌روه‌ها له‌كوردستانی عێراقه‌وه به ڕێزی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران پێوه‌ست ببوون و له ژیر ئالای سووری كۆمه‌ڵه خه‌باتی سۆسیالیستی خۆیان درێژه پێ ده‌دا. گیان بهختكرنی ئه‌م هاورێیانه بوو به ڕه‌مزی هاوچاره‌نووسی سته‌ملێكراوان و چه‌وساوه‌كان له‌ئێران و عێراق.
ئه‌م ئازیزانه بریتی بوون له:
• ئیسماعیل مسته‌فا زاده
• ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌دی
• بایه‌زید به‌یاز
• په‌رویز تاجوانچی
• حسێن سیگاری
• سه‌عید محه‌ممه‌دی
• جه‌لال پێنجوێنی
• فریشته ڕه‌زایی ناسراو به “زۆهره”
• عه‌بدوڵا هوشیاریان
• عه‌لی حه‌سه‌ن محه‌ممه‌دی ناسراو به “ته‌هموورس”
• فه‌ره‌نگیس شاهۆیی
• كه‌ریم عه‌بدوڵاپوور
• كه‌ریم جه‌نه‌تی
• مریه‌م مه‌جنوون ناسراو به “سه‌عاده‌ت”
• كه‌ماڵ ڕه‌زا نژاد
• كه‌یوومه‌رس مۆهاجر ناسراو به “جه‌ببار”
• مه‌نووچێهر مه‌حموودیان ناسراو به “مورته‌زا”
• محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵی خۆش سفه‌ت ناسراو به “حه‌مه بازووكه”
• محه‌ممه‌د عۆمه‌ر عه‌لی ناسراو به “حه‌مه‌ی ئاجیكه‌ند”
• نادر قازی زاده ناسراو به “ئازاد”
• ناسێح مه‌ردۆخ
• وه‌فا تووتنچی
• حامێد مۆدهرێسی
ناوی ئه‌م ئازیزانه له‌مێژووی پڕ لهفیداكاری و ڕه‌زمه‌نده‌گی بزوتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی ئێران و كوردستان بۆ هه‌تاهه‌تایه دهدروهوشیتهوه.
ئه‌مڕۆ كڵگوی ئه‌م ده‌سته له‌ژنان و پیاوانی ماندوو نه‌ناس و خه‌باتكاری كۆمه‌ڵه و حیزب كۆمۆنیستی ئێران له شوێنی گیانبه‌ختكردنیاندا جێگایه‌ك بۆ نوێ كردنه‌وه‌ی پیمان له‌گه‌ڵ ئامانجی به‌رز و ئینسانیان و په‌یمان نوێكردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه سهربهرزهكانیانه.
بێ گۆمان به‌درێژه‌دان به ڕێگای ئه‌م هاورێیانه و وفادار مانه‌وه به ئامانجه‌كانیان له‌ڕیزی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه، یادی ئه‌م هاورێ شۆرشگێڕ و پێشره‌وان زیندو ڕاده‌گرین.
جارێكی دیكه یاد و بیره‌وه‌ری هه‌موو گیانبه‌ختكردوانی ڕۆژی ٢٥ی گوڵانی سالی ١٣٦٧ له جه‌ریانی بۆمبارانی شیمیایی مقه‌ڕه‌كانی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه له‌لایه‌ن رژیمی جنایه‌تكاری به‌عسی عێراق رێز لێ ده‌گرین.