کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بڵاوکردنەوەی تراکتی دژ بە ڕژیم لە شارستانی ئەهەر

بڵاوکردنەوەی تراکتی دژ بە ڕژیم لە شارستانی ئەهەر 1

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، هاووڵاتییانی ناڕازی لە شارستانی ئەهەر دژ بە دەسەڵاتی گەندەڵی کۆماری ئیسلامی و هەروەها بە مەبەستی درێژە پێدان بە ناڕەزایەتییەکان، لە چەندین شوێنی ئەو شارە تراکتیان بڵاو کردەوە.

بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، شەوی چوارشەممە ٢٩ی ڕێبەندان، هاووڵاتییانی ناڕازی لە شارستانی ئەهەر، هاوکات لەگەڵ مانگرتنی گشتی دوکانداران و موعەلیمان لە ئێران و کوردستان، بە بڵاو کردنەوەی تراکت و نووسینی درووشم لە سەر دیواری ئەو شارە، جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە ناڕەزایەتییەکان دژ بە ڕژیمی جەنایەتکاری ئیسلامی بەردەوامە و تا کاتی ڕووخانی ڕژیم درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن.