کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

بڵاوکردنەوەی ئاماری پێشلکاری مافی مرۆڤ لە شاری عەفرین

بڵاوکردنەوەی ئاماری پێشلکاری مافی مرۆڤ لە شاری عەفرین 2

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ لە سووریە، لە کاتی داگیرکردنی شاری عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان لە لایەن سوپای تورکیە لە ساڵی ٢٠١٨ی زایینیەوە هەتا ئێستا، ٧ هەزار و ٥٠٠ کەس لە هاووڵاتییانی شاری عەفرین لە لایەن چەکدارانی سەر بە دەوڵەتی تورکیەوە لەو شارەدا ڕفێندراون و ٦٣٩ کەسیش گیانی خۆیان لەدەستداوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، دەوڵەتی تورکیە لە ساڵی ٢٠١٨ی زایینیەوە کە بە یارمەتی میلیشیاکانی ئەو وڵاتە توانیان شاری عەفرین داگیر بکەن، لە ماوەی ئەم ٤ ساڵە ٢ هەزار و ٣٠٠ جار مافی هاووڵاتییانی دانیشتووی ئەو شارەیان پێشلکردووە و ٦٣٩ هاووڵاتییش بە دەستی سوپای تورکیە و میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە کوژراون. لە درێژەدا ئەو ڕێکخراوە ڕایگەیاندووە کە لانیکەم ١٣٠٠ هاووڵاتیی دیکەی شاری عەفرین لە لایەن هێزەکانی سوپای تورکیەوە دەستبەسەر کراون و ئێستا لە زیندانەکانی ئەو سوپایەدا بەندکراون کە بەتەنیا بە پێدانی پارە دەکرێت ئەو هاووڵاتییانە لەو زیندانانەدا ئازاد بکرێن.