به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به شێوه‌ی سیستماتیك مادده‌ی هۆشبه‌ر له نێو به‌ندكراوانی زیندانی تارانی گه‌وره بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هێزه‌كانی ڕژیم له ڕێگه‌ی فرۆشگای زیندان و ئه‌و كارتۆنخه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ریان ده‌كه‌ن، مادده‌ی هۆشبه‌ر بۆ نیو به‌نده‌كانی زیندانی تارانی گه‌وره ده‌گوازنه‌وه. زیندانی تارانی گه‌وره له ساڵی ٩٤ی هه‌تاوی ساز كراوه و زه‌رفه‌یتی ٣٠ هه‌زار به‌ندكراوی هه‌یه. مه‌ئموورانی ئه‌و زیندانه به‌ندكراون ئه‌شكه‌نجه و ئازار ده‌ده‌ن و بێ‌ڕێزیان پێ ده‌كه‌ن. كاتێك به‌ندكراوان له ئاست نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بێهداشتی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، له مافه سه‌ره‌تایه‌كانیان بێبه‌ش ده‌كرێن و بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی ده‌گوازرێننه‌وه.