به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی یه‌كسانیخواز به بڵاوكردنی گوڵ و شیرینی له نێو كرێكارانی شارۆچكه سه‌نعه‌تیه‌كانی ١ و٢ و٣ی سنه ڕۆژی جیهانی كرێكاریان به ته‌واوی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و ئێران پیرۆزبایی كرد.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، یه‌كێك له موعه‌لیمانی شاری سنه سه‌ردانی كارگه چالاكه‌كانی شارۆچكه سه‌نعه‌تیه‌كانی ١ و٢ و٣ی كردووه و سه‌باره‌ت به مێژوو و گرینگی ڕۆژی جیهانی كرێكار بۆ كرێكاران قسه و باسی كرد. هه‌روه‌ها ژماره‌یك له ژنان و پیاوانی به‌رابه‌ری ته‌له‌ب به بڵاوكردنی گوڵ و شیرینی له نێو كرێكاران دا، ئه‌وه‌ڵی مه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكاریان به ته‌واوی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و ئێران پیرۆزبایی كردووه.