ڕۆژی یەکشەممە ١ی پووشپەڕ، ئازادیخوازانی تاران ده‌ستیان كرد به بڵاوبووكردنه‌وه‌ی تراكت و شه‌ونامه له نێو خه‌ڵكی ئه‌و شاره و خوازیاری سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵك دژ به كۆماری ئیسلامی بوون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ته‌نانه‌ت سهبازهكانی ڕژیمیش كه له سه‌ر شه‌قامه‌كان ڕاوه‌ستاون تراكته‌كانیان وه‌رگرتووه و كاردانه‌وه‌ی خراپیان له به‌رانبه‌ر ئه‌و چالاكییه دا نیشان نه‌داوه. هاونیشتمانیان ده‌ڵێن: ڕژیم له دوای هێرشه‌كانی ئیسڕائیل و ئه‌مریكا له لاوازترین پێگه‌ی خۆیدایه و ناڕه‌زایه‌تی له نێو هێزه‌كانی ڕژیمیش سه‌ری هه‌ڵداوه. خه‌ڵكانێك كه به ده‌ست سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی ڕژیم وه‌زاڵه هاتوون و نیگه‌رانی داهاتووی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان ئێستا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵمه‌تی خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران بۆ كۆتایی هێنان به‌و ڕژیمه جهنایهتكارهن.