کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بڵاوكردنی خۆراك له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی دادخوازی كوبرا شێخه به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژاری مهاباد

بڵاوكردنی خۆراك له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی دادخوازی كوبرا شێخه به‌سه‌ر

بڵاوكردنی خۆراك له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی دادخوازی كوبرا شێخه به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژاری مهاباد

به‌پێی زانیارییه‌كان، منداڵه‌كانی كوبرا شێخه، گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا له‌ شاری مهاباد، له‌ هه‌ڵمه‌تێك دا بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی دایكیان، ٩٠ ملیۆن تمه‌ن خۆراكیان به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ هه‌ژاره‌كانی ئه‌و شاره‌ دا بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.

منداڵانی كوبرا شێخه ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ بۆ زیندووڕاگرتنی یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی دایكیان ئه‌و چالاكییه‌یان ئه‌نجام داوه‌ و به‌و شێوه‌ پابه‌ندی خۆیان به‌ ئامانجه‌كانی دایكیان نیشان داوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ كوبرا شێخه‌ی ته‌مه‌ن ٥٩ ساڵ، ڕۆژی پێنجی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، له‌ مه‌راسیمی ناشتنی ته‌رمی ئیسماعیل مه‌ولوودی به‌ ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌خت كرد.