پاش هاوین، پاییز و زستانی ساڵی ڕابردوو، وه‌زاره‌تی وزه‌ی كۆماری ئیسلامی به‌رنامه‌ی بڕینی كاره‌بای له وه‌رزی به‌هاری ئه‌مساڵ له شاره‌كانی ئێرانی بڵاو كرده‌وه و ئه‌و بابه‌ته نیگه‌رانی لای جه‌ماوه‌ر درووست كردووه.
هێشتا له مانگی خاكه‌لێوه داین و وه‌زاره‌تی وزه به‌رنامه‌ی بڕینی كاره‌بای له شاره‌كانی ئێران بڵاو كردووه‌ته‌وه و بڕیاره دراوه كه ئیداره‌ی به‌رقی هه‌ر شار، به پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی بۆی دیاری كراوه، كاره‌بای گه‌ڕه‌كه‌كان له ساعه‌تی ٨ و ٣٠ خوله‌كی به‌یانی تاكوو ١١ و ٣٠ خوله‌كی شه‌و ببڕێت. كارناسانی ئابووری ڕایانگه‌یاندووه كه وه‌رزی به‌هار ساتی زۆرترین ڕێژه‌ی مه‌سره‌ف نییه و وزه‌خانه‌كان توانای دابینكردنی كاره‌بای پێویستیان هه‌یه، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم وتوویانه كه پچڕانی كاره‌با ده‌بێته هۆی بڕانی ئاو، ته‌له‌فوون و ئینته‌رنێت و ئه‌بێ خه‌ڵكی ئێران خۆیان بۆ سه‌ختترین دۆخ ئاماده بكه‌ن.