پاش هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له تاران، كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی بێهداشت حه‌بی دژه تیشكی ئه‌تۆمیان له نێو هێزه‌كانی فریاگوزاری خێرا و خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی ئه‌میرائاباد بڵاو كردووه‌ته‌وه.
به پێی زانیارییه‌كان، پێرسۆنێلی وه‌زاره‌تی بێهداشت حه‌بی یۆدی پۆتاسیۆمیان له نێو دانیشتووانی ده‌ورووبه‌ری زانكۆی ددانپزیشكی و ناوه‌ندی توێژینه‌وه ناوه‌كییه‌كانی ڕژیم دا بڵاو كردووه‌ته‌وه. كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی بێهداشت به خه‌ڵكیان وتووه خواردنی ئه‌و حه‌به بۆ ڕێگریكردن له كاریگه‌رییه‌كانی تیشكی ئه‌تۆمی له سه‌ر ته‌ندرووستیانه. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه‌كانی سپای پاسداران هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی بێهداشت و وێڕای كۆكردنه‌وه‌ی حه‌به‌كان، هه‌ڕه‌شه‌یان له خه‌ڵك كردووه كه ئه‌و بابه‌ته له هیچ شوێنێك باس نه‌كه‌ن.