ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له تێكۆشه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی له تاران، دژ به دۆخی خراپی ئابووری و مه‌عیشه‌تی ده‌یان تراكتیان له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره بڵاو كرده‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه له دروشمه‌كانیان دا خوازیاری یه‌كڕیزی خوێندكاران، موعه‌لیمان، كرێكاران و خانه‌نشینكراوان بوون و ڕایانگه‌یاند: هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆ مانگرتنی سه‌راسه‌ری زۆر گرینگه، بۆ گه‌یشتن به‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌بێ ده‌نگی پاڵپشتی خومان له كامیۆندارانی مانگرتوو به‌هێزتر بكه‌ین و به ناچاركردنی حكوومه‌ت به پاشه‌كشه، هه‌لی گونجاو بۆ گۆڕانكارییه سه‌ره‌كییه‌كانی بڕه‌خسێنین.