دانیال موقه‌ده‌م هونه‌رمه‌ندی ئازادیخوازی خه‌ڵكی تاران هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند بنه‌ماڵه‌ی دادخوازی شۆڕشی ژینا سروودێكی شۆڕشگێڕانه‌ی به‌رهه‌م هێناوه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
به پێی زانیارییه‌كان، دانیال موقه‌ده‌م به هاوكاری بنه‌ماڵه‌كانی مه‌تین نادرخانی، نیما نووری، حسێن نادر به‌یگی و كۆمه‌ڵێك له بریندارانی شۆڕشی ژینا، سروودێكی شۆڕشگێڕانه‌ی له ژێر ناوی “هێڵی پێشه‌وه” به‌رهه‌م هاوردووه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوی كردووه‌ته‌وه. دانیال موقه‌ده‌م له سه‌رده‌می شۆڕشی ژیناش سروودێكی دیكه‌ی بڵاو كردبوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “هه‌وڵی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” به زیندان، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌روه له وڵات و قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كرابوو. ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئازادیخوازه دواتر به پێبه‌ندی ئه‌له‌كترۆنییه‌وه له زیندان ئازاد كراوه و له ڕۆژانی ڕابردوودا، به هاوكاری بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی شۆڕشی ژێنا به‌رهه‌مێكی تازه‌ی پێشكه‌ش به خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران كردووه.