رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی راپۆرتی ساڵانەی خۆی لە بارەی ریزبەندی وڵاتانی لە روی شەفافیەتەوە بڵاوکردەوە و بۆ جارێکی دیکە ناوی ئێران و عێراق لە ریزی وڵاتانی گەندەڵدا تۆمار کرایەوە.
بەپێی راپۆرتی ساڵی ٢٠١٩ ئهم ڕێكخراوهیه، عێراق لە روی شەفافیەتەوە لە کۆی ١٨٠ وڵاتدا، لە ریزبەندی ١٦٢ههم دایه و ئێرانیش له پلهی ١٤٦مین وڵاتی گهندهڵی جیهان دایه. به پێی ئهم ڕاپۆرته، ههریهك له وڵاتانی “سومال، سودانی باشوری ، سوورییه، یەمەن، ئەفغانستان، سودانی باكوور، گینه، وێنزۆئێلا، کۆرهی باکور، گینهی نوێ، لیبی، کۆماری کۆنگۆی دێمۆکرات، هایتی، تورکمانستان، کۆنگۆ و برۆندی” بهڕیز دوای وڵاتی عێراق ناویان تۆمار كراوه. رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی، ئەمساڵیش نیوزلەند و دانمارکی وەک شەفافترین وڵات دیاری کردووە، دوای ئەوانیش وڵاتانی “فهنلاند، سوئیس، سەنگاپور، سۆئێد، نۆروێژ، هۆلهند، لوكزامبۆرگ و ئاڵمان” دێن.