شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری مەریوان، واته “ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی- ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان، ئه‌نجومه‌نی چیای سەوزی مه‌ریوان، ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی -هونه‌ریی ڤه‌ژین، ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی -زانستیی ڕۆنان، ئه‌نجومه‌نی پیشه‌یی مامۆستایانی مه‌ریوان، ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی، ئه‌ده‌بی و هونه‌ریی ڕۆجیار، ئه‌نجومه‌نی خه‌ڵکیی پێشگیری له مادده سڕکه‌ره‌کان ـــ ژیانه‌وه، ئه‌نجوومه‌نی نمایشی مه‌ریوان، بە بۆنەی ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی چوار ژینگه‌پارێزی ئه‌مشاره، بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە.
لە بەشێکی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە: “هه‌رچه‌ند گیانبه‌ختکردنی ئه‌م هاوڕێیانه کاره‌ساتێکی گه‌وره بوو، به‌ڵام به دڵنییایه‌وه گڕ و تینێکی تازەی به‌خشییه چالاکانی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێز له کوردستان و مه‌ریوان. ڕۆژی ٣ی خه‌رمانانی ١٣٩٧ی هه‌تاوی، هاوڕێیان “شه‌ریف باجوه‌ر”، “ئومید کۆنەپۆشی” و دوو ئه‌ندامی لێهاتووی ئه‌نجومه‌نی چیای سه‌وزی مه‌ریوان کاک “ڕه‌حمه‌ت حه‌کیمی نیا” و “محه‌ممه‌د په‌ژوهی”، له کاره‌ساتێکی دڵته‌زێنی ئاگری دارستانه‌کانی مەریواندا گیانی له‌ده‌ستدا. له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م به‌یانییه‌دا هاتووه: ئێمه له کاتێکدا ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی ئه‌و هاوڕێیانه به‌رز ڕاده‌گرین که تا ئێستایش لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی پێویست بۆ سڕینه‌وه‌ی گومانی شێوازی گیانبه‌ختکردنیان نەکراوە. ئێمه وه‌ک شۆرای ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی مه‌ریوان، بە پێویستی دەزانین که هاوکات له‌گه‌ڵ یادکردنه‌وه‌ی ئه‌م ئازیزانه، کاره‌ساتی سووتانی دارستانه‌کان بکه‌ین به پرسێکی گرینگی کۆمه‌ڵگا و به جیددی هه‌مووانی لێ ئاگادار بکه‌ینه‌وه. ئێمه داوا دەکەین لە ته‌واوی چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا به پاراستنی ژینگه و دارستانه‌كان ئیجازه نه‌ده‌ن هه‌لپه‌رستیی هه‌ندێک به‌رژه‌وه‌ندیخواز و کولتووری نه‌شیاوی کۆمه‌ڵگا، ژینگه و دارستانه‌کانی کوردستان به‌ره‌و کاولکاریی زۆرتر ببات.