ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی مانگی گه‌لاوێژ، كانوونی مافی مرۆڤی “نه‌بۆ ئێعدم– نه بۆ زیندان” لیستێكی له زیندانبان و ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ره‌كانی ڕژیم له زیندانی “قزڵ حه‌سار“ی كه‌ره‌ج بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ناو و پاشناو و وێنه‌ی ٢١٦ ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ر و زیندانبانی زیندانی “قزڵ حه‌سار“ی كه‌ره‌ج له‌لایه‌ن ڕێكخراوی مافی مرۆڤی “نه بۆ زیندان– نه بۆ ئێعدام” بڵاوكراوه‌ته‌وه و بڕیاره به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته له ڕۆژانی داهاتوودا بۆ ڕای گشتی بڵاوكرێته‌وه. زیندانی “قزڵ حه‌سار“ی كه‌ره‌ج یه‌كێك له گه‌وره‌ترین زیندانه‌كانی ئێرانه كه له ساڵی ١٣٤٣ی هه‌تاویدا سازكراو و له دوو به‌ش پێكهاتووه و پێشینه‌یه‌كی زۆری له ئه‌شكه‌نجه و ئازاری زیندانیانی سیاسی هه‌یه.