کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت له‌ سه‌روبه‌ندی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” له‌ شاری ته‌ورێز

بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت له‌ سه‌روبه‌ندی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی له‌

به‌ پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی به‌ ده‌ستی ناوه‌ندنی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه‌ گه‌یشتوون، خه‌ڵكی ئازادیخواز و چالاكانی مه‌ده‌نی له‌ شاری ته‌ورێز له‌ سه‌روبه‌ندی شۆڕشی ژیناندا، له‌و شاره‌ تراكتیان بڵاو كردووته‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌، خه‌ڵكی ئازادیخواز به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكتی “ژینا ئه‌مینی ڕێگات به‌رده‌وامه‌” و “ژن، ژیان، ئازادی”، ساڵیادی ده‌ستپێكردنی ئه‌و شۆڕشه‌یان پیرۆز كرد و داوایان له‌ هه‌موو خه‌ڵكی ئازادیخواز و مافخوازی ئێران و كوردستان كرد، له‌ ساڵیادی ئه‌و شۆڕشه‌دا بێده‌نگ نه‌بن و بڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان.