کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت دژ به‌ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ ئیرانشه‌هر

بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت دژ به‌ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ ئیرانشه‌هر 2

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٥یخاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له‌ ئازادیخوازانی شاری ئیرانشه‌هر به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكت دژ به‌ ڕژیم، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی بوون.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بلاو کراوه‌ته‌وه‌، ناڕازیان به‌ نووسینیئێمه‌تان به‌و ئابووریه خراپه خنكاندووه‌و هه‌روه‌ها درووشمگه‌ڵیک دژ به ڕێبه‌ری  ڕژیم‌، له‌ سه‌ر تراكت و دیواری شار، هه‌ڵوێستی خۆیان دژ به کۆماری ئیسلامی نیشان دا. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك دژ به‌ خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌ و حكومه‌ت به‌ ته‌نیا به‌ڵێنی درۆ و درووشمی بێ سه‌رووبه‌ر به‌ خه‌ڵك ئه‌دات.