کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی “ماربورگ” لە گینه‌ی ئۆستوایی

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ماربورگ لە گینه‌ی ئۆستوایی 2

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ یەکەمجار بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی “ماربورگ” لە گینه‌ی ئۆستوایی پشتڕاستکردەوە.

بەپێی ئاماری ئەم ڕێکخراو تەندروستیە جیهانیە، تا ئێستا لانیكه‌م ٩ کەس بە هۆی تووشبوون بەم ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە و ١٦ حاڵەتی دیکەی گومانلێکراو بینراون. وەزیری تەندروستی گینه‌ی  ئۆستوایی ڕایگەیاند: بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و نەتەوە یەکگرتووەکان، “ئاگاداری تەندروستی” بە ناوچە و پارێزگاکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتی “گینه‌” دراوه‌ و زیاتر لە چوار هەزار کەس لە قەرەنتینەدان.