کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

 بڵاوبوونەوەی دەنگۆی کوژرانی موجتەبا خامنەیی

بڵاوبوونەوەی بڵاوبوونەوەی دەنگۆی کوژرانی موجتەبا خامنەیی3

 

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، موجتەبا خامنەیی لە ئەنجامی هێرشێکی هەوایی کە چەند ڕۆژ پێش ئێستا ئەنجامدراوە کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، هەندێک ڕاپۆرت باس لەوە دەکەن کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لەوانەیە بە شێوەیەکی نهێنی کەسێکی دیکەی بۆ شوێنی ڕێبەرایەتی هەڵبژاردبێت، بەڵام لە ڕوایەتی فەرمیی حکومەتدا هێشتا دەوترێت کە موجتەبا خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامییە. هەروەها لە هەندێک لە ئەم ڕاپۆرتانەدا هاتووە کە ناوبراو لە کاتی هەڵبژێردرانیەوە بۆ پۆستی ڕێبەرایەتی تاکوو ئێستا، لە هیچ کۆڕ و کۆبوونەوەیەکی گشتیدا دەرنەکەوتووە و شوێنی مانەوەی دیار نییە. بە وتەی هەندێک لە کارناسانی ئەم بوارە، ناوبراو ئەگەری هەیە لە هەمان هێرشەدا کوژرابێت، بەڵام تاکوو ئێستا هیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی فەرمی لەلایەن دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامی بڵاونەکراوەتەوە.