
ڕۆژنامه‌ی واشنگتۆن پۆستی ئه‌مریكا ڕاپۆرتێكی سه‌باره‌ت به ژماره‌ی به‌رینی قوربانیانی ویرووسی كڕۆنا له شاری قۆم به پێی گرته ئاسمانیه‌كان له گۆڕستانی بێهێشتی مه‌عسوومه،له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕه‌شه‌ممه بڵاوكرده‌وه.
له‌و وێنه ماهواره‌ییانه‌ی كه له‌و ناوچه‌یه گیراوه، ده‌ركه‌وتووه كه دوو كاناڵی گه‌وره به درێژایی ٩١ میتر له‌و ناوچه‌یه هه‌ڵكه‌ندراوه. ئه‌و ڕۆژنامه‌یه نووسیوێتی كه گۆڕه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ قوربانیانی كڕۆنا ئه‌وه‌نده زۆرن كه له ئاسمانه‌وه ده‌بیندرێ. ڕۆژنامه‌كه له درێژه‌دا ده‌نووسێ، ئێران كه‌وتووه‌ته به‌ر یه‌كێك له خراپترین ئێپیدمیه‌كانی ویرووسی كڕۆنا له جیهاندا، به‌ڵام شك و گۆمانێكی زۆر هه‌یه كه ڕژیمی ئێران خه‌ریكی شاردنه‌وه ڕاستیه‌كانه سه‌بارت به‌م قه‌یرانه. شایانی باسه، به پێی ئاماره ڕه‌سمیه‌كانی ده‌وڵه‌ت، ته‌نیا ٦١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام ڕاپۆرته سه‌ربه‌خۆكان، ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌م ویرووسه زیاتر له دوو هه‌زار و ٩٠٠ كه‌س، باس ده‌كه‌ن.
