به وته‌ی ڕێكخراوی ته‌ندرووستیی جیهانی، یه‌كێك له جۆره نوێیه‌كانی ویرووسی كۆرۆنا كه بۆ یه‌كه‌م جار له كۆتاییه‌كانی ساڵی زایینیی ڕابردوودا، چه‌ند نموونه‌یه‌كی له باشووری بریتانیا شناسایی كراوه، له ئێستادا له ٦٠ وڵاتی جیهان بڵاو بووه‌ته‌وه.
ڕێكخراوی ته‌ندرووستیی جیهانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه ئه‌م ویرووسه نوێیه، به خێرایی له ئاستی جیهاندا بڵاو ده‌بێته‌وه و حه‌فته‌ی ڕابردوو، نموونه‌كانی له ٦٠ وڵات‌دا شناسایی كراوه. به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه بڵاو كراونه‌ته‌وه، ڕێژه‌ی گیروودهبوونی ئه‌م ویرووسه نوێیه له ویرووسی كۆرۆنای ئێستا زیاتره و خێرایی په‌ره‌سه‌ندنی له چاو حه‌فته‌ی ڕابردوو، ١٠ به‌رابه‌ر چووه‌ته سه‌رێ. هه‌روه‌ها ئه‌م ڕێكخراوه ڕاشیگه‌یاندووه كه جۆرێكی دیكه له‌م ویرووسه كه بۆ یه‌كه‌مین جار له ئه‌فریقای باشوور شناسایی كراوه، ڕوو له زیاد بوونه و هه‌تا ئێستا ٢٣ وڵاتی گرتووه‌ته‌وه.