ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی خاكه‌لێوه به‌هۆی تووشبونی ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازانی پادگانێك له بیرجه‌ند به ویرووسی كۆرۆنا و دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی پێشگیرانه له‌م پادگانه، سه‌رجه‌م سه‌بازانی ئه‌م پادگانه ڕایان كردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه شه‌پۆلێك ناڕه‌زایه‌تیی له‌ناو سه‌ربازانی ئه‌م پادگانه‌ی به‌دواوه بووه و سه‌رئه‌نجام به‌دوای سه‌رنج نه‌دانی كاربه‌ده‌ستان به‌م ته‌وه‌ره، سه‌رجه‌م سه‌ربازانی ئه‌م پادگانه ڕایان كردووه. شایانی باسه، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردووش‌دا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له پادگانی په‌ره‌ند، نزیكه‌ی ٤٠٠ سه‌رباز كه به‌م ویرووسه گیرۆده ببوون له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كراون و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.