ئاژانسى فرانس پریس له ڕاپۆرتێكیدا، لیستی ئه‌و وڵاتانەی ڕاگه‌یاندووه کە تێدا ویرووسی کۆرۆنا تۆمار كراوه.
بەپێى لیستەکە، ٧٢٢ کەس بەهۆى ئه‌م ویرووسه‌وه لە چین گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی توشبووانیش بۆ نزیکەى ٣٢ هەزار کەس بەرزبووەتەوە. هەروەها لە دەرەوەى وڵاتى چینیش نزیکەى ٣٠٠ کەس لە ٣٠ وڵاتى جیهان له‌وانه: “هۆنگ كۆنگ، ماكائۆ، تیبه‌ت، ژاپۆن، كۆره‌ی باشوور، تایوان، سه‌نگاپوور، تایله‌ند، ڤیتنام، مالێزی، فیلیپین، كه‌مبۆجیا، هێندوستان، نێپاڵ، ئۆستڕالیا، كانادا، ئه‌مریكا، ئاڵمان، فه‌ڕانسه، ئیتالیا، ئیسپانیا، بێلژیك، فه‌نلاند، سۆئێد، بریتانیا، ڕووسییه و ئیماڕات، به‌م ویرووسه‌وه توشبوون. بەپێى دواین ئامارى وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی چین، ڕۆژی شەممە ١٩ى ڕێبه‌ندان، بۆیەکەمجار دوو هاووڵاتیی ئه‌مریكایی و ژاپۆنی لە چین بەهۆى ئه‌م ویرووسه‌ه‌وه گیانیان لەدەستداوە.