بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای ویرووسی كۆرۆنا، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه له زۆربه‌ی ئۆستانه‌كانی ئێران له‌وانه، خوزستان، كرماشان، خوراسانی ڕه‌زه‌وی، ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، هۆرمۆزگان و كوردستان، بارودۆخی سوور ڕابگه‌یه‌ندرێت.
به پێی ئامارێك كه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی جۆزه‌ردان له لایه‌ن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بێهداشته‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا: له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر له ٢ هه‌زار و ٦٠٠ كه‌س به‌هۆی ئه‌م ویرووسهوه گیرۆده بوون. هه‌روه‌ها ژماره‌ی قوربانییانی كۆرۆنا به‌رده‌وام له حاڵی به‌رزبوونه‌وه دایه و ژماره‌كه‌ی بووه‌ته سێ ڕه‌قه‌می. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ژماره‌ی تووشبوان به ویرووسی كۆرۆنا له ئێران گه‌یشتووه‌ته زیاتر له ١٩٥ هه‌زار كه‌س. به پێی ئاماری وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیم، هه‌تا ٩ هه‌زار و ١٨٥ كه‌س به‌هۆی ئه‌م ویرووسهوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.