به‌رپرسانی ڕێكخراوی بێهداشت و ده‌رمانی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی گوڵان ڕایانگه‌یاند كه ٨٠٪ی منداڵان له گونده‌كانی ئوستانی خۆراسانی جنووبی تووشی نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌نی پێستی بوون و گیانیان له‌مه‌ترسی جیددی دایه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چه‌ندین نه‌خۆشی جۆراوجۆری ده‌گمه‌ن به هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی له ئوستانه‌كانی ئه‌راك، ئیسفه‌هان، سیمنان و شارستانی دامۆغان بڵاو بوونه‌ته‌وه و مه‌ترسیدارترینیان باروودۆخی منداڵانی گوندنشینی ناوچه‌ی “لهنجهك” له خۆراسانی جنووبیه كه تووشی نه‌خۆشییه‌كی سه‌ختی پێستی بوون و ئه‌گه‌ر وه‌زاه‌رتی بێهداشت و ده‌رمان هه‌نگاوێك بۆ ده‌رمانی ئه‌و نه‌خۆشیه و دابینكردنی ئاوی پاك هه‌ڵ نه‌گرێت كارسات ڕوو ئه‌دات.