به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی توركیا، نه‌خۆشییه‌كی هه‌ناسه‌یی له باكووری كوردستان و توركیا بڵاو بووه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له نه‌خۆشخانه‌كان دا به‌سته‌ری كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و نه‌خۆشیه، له وایرۆس سه‌رچاوه ئه‌گرێت و به خێرایی له نێو كۆمه‌ڵگادا بڵاو ده‌بێته‌وه. وایرۆسهكه ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر سییه‌كان كاریگه‌ری داده‌نێت و تووشبوو دوچاری هه‌ناسه‌ته‌نگی و له‌رزۆكی ده‌كات. به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، نه‌خۆشخانه‌كانی باكووری كوردستان تا ڕاده‌یه‌ك قه‌ره‌باڵغ بووه كه ته‌خت بۆ به‌سته‌ریكردنی تووشبووان ده‌ست ناكه‌وێت. وه‌زاره‌تی بێهداشتی توركیاش هۆشداری داوه‌ته خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته خۆیان له سه‌رما بپارێزن و دهمامهك بكار بێنن و له مانه‌وه له شوێنه گشتیه‌كان دووری بكه‌ن.
