به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك لە شارە جیاوازه‌كانی كوردستان و ئێران، و له زیاتر له ١١٣ شار و شارۆچكه‌دا به‌رده‌وامه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، له شاره‌كانی سه‌راوڵه‌ی ئیلام، نه‌یشابوور، ئێسفه‌راین، مه‌شهه‌د، ته‌ورێز، هه‌مه‌دان، كرماشان، تاران و ده‌یان شار و شارۆچكه‌ی دیكه، خه‌ڵك دژ به جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕژیمه بوون. به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له زۆربه‌ی شاره‌كان چووه‌ته بواری خۆپاراستنی ڕه‌واوە و ناڕازیان جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه له ئه‌گه‌ری هێرشی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ریان، وڵامی هێرشه‌كانیان ئه‌ده‌نه‌وه و خۆیان ده‌پارێزن.
