چاودێری مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه ڕێكخراوه‌یه‌كی خسووسی له وڵاتی سووئیسه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، پێشنووسی قه‌تعنامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا داوای ده‌ركردنی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له كۆمیسیۆنی پێگه‌ی ژن له‌و ڕێكخراوه‌یه كراوه.
“هێلل نۆیه‌ر” به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و ڕێكخراوه‌یه ئه‌ندامه‌تی كۆماری ئیسلامی له‌و كۆمیسیۆنه وه‌كوو “زاهیرسازی و درۆئینه” ناوبرد و داوای له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا كرد كه ئه‌و قه‌تعنامه‌یه ڕاده‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بكات. جێگای ئاماژه‌یه كه پێشنووسی ئه‌و قه‌تعنامه‌یه له‌سه‌ر پێشێلكردنی به‌رینی مافی مرۆڤه له ئێران و باس له هاوكاری نه‌كردنی كۆماری ئیسلامی له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و په‌یماننامانه‌ی له‌سه‌ر وه‌لانانی جیاوازی و توندووتیژی له‌گه‌ڵ ژنان واژۆی كردووه كراوه.