به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شه‌وی سێشه‌ممه ٢٤ی گه‌لاوێژ، ئاژیری مه‌ترسیدار له زیندانی ناوه‌ندی سنه بڵاو كراوه‌ته‌وه و پاش ده‌نگی ئاژیرهكه چه‌ندین ته‌قه‌ی هه‌وایی كراوه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، زیندانبانه‌كان له نێو مه‌حه‌وته‌ی به‌ندیخانه‌ی سنه هه‌ڵات هه‌ڵاتیان بووه و هاوكات ده‌نگی ته‌قه بیستراوه. به‌وته‌ی هه‌ندیك له هاووڵاتیان، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “شۆڕش موروه‌تی” دوو ڕۆژ له‌وه‌پێش بۆ جێبه‌جێ كردنی سزای ئێعدامه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی سنه كراوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌و مانۆڕه دژبه هه‌ر چه‌شنه ناڕه‌زایه‌تییه‌ك له ئاست له‌سێداره‌دانی شۆڕش به‌ڕێوه چووبێت. شایانی باسه كه “شۆڕش موروه‌تی” له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی به‌ندكراوانی زیندانی سه‌قز هه‌ڵهاتبوو به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیدانی سنه گوازرایه‌وه.
