ده‌زگای هه‌واڵنێری هێرانا، كۆمه‌ڵی چالاكانی مافی مرۆڤ ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی ٥٠ ڕۆژی ڕابردوودا به لانیكه‌م ٢٩٢ ناڕازی و چالاكی مه‌ده‌نی له سه‌رانسه‌ری ئێران له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌و دامه‌زراوه سه‌باره‌ت به توندبوونه‌وه‌ی سه‌ركوتی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له ئێران نیشانی داوه كه كۆماری ئیسلامی له ئه‌وه‌ڵی گه‌لاوێژی ١٤٠٢ی هه‌تاویه‌وه تاكوو ٢٣ی خه‌رمانان، به شێوازی جۆراوجۆر گوشاره‌كانی بۆ سه‌ر خوێندكاران، ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده، هونه‌رمه‌ندان و بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان زیاد كردووه و له‌و ماوه‌یه‌دا ٤٤ كه‌س له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی شۆڕشی ژینا له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ركردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.