کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاكامی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی پاڕله‌مان له‌ هه‌رێمی كوردستان

بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاكامی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی پاڕله‌مان له‌ هه‌رێمی

شه‌وی دووشه‌ممه‌ ٣٠ی ڕه‌زبه‌ی ١٤٠٣، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عێراق له‌ كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانی دا ئاكامه‌ سه‌ره‌تایه‌كانی هه‌ڵبژاردنی شه‌شه‌مین خولی پاڕله‌مانی هه‌رێمی كوردستانی ڕاگه‌یاند.

به‌پێی ڕاگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی پاڕله‌مانی عێراق، ٩٩ له‌ سه‌دی ده‌نگه‌كان ژمێردراون و ده‌رئه‌نجامی ٢٦ حه‌وزه‌ی دیكه‌ هێشتا ڕوون نه‌كراوه‌. به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی عێراق “پارتی” ٤٠ كورسی، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ٢٤ كورسی، نه‌وه‌ی نوێ، ١٥ كورسی، ڕه‌وتی هه‌ڵوێست، ٤ كورسی، به‌ره‌ی گه‌ل، ١ كورسی، یه‌كێتی ئیسلامی كوردستان، ٧ كورسی و كۆمه‌ڵه‌ی دادپه‌روه‌ری كوردستان، ٣ كورسی و گوران ١ كورسی له‌ په‌رله‌مان به‌ ده‌ست هێناوه‌.