بژی كومۆن، بژی ده‌سه‌ڵاتی شۆڕاكان
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی مارس ساڵڕۆژی پێكهاتنی یه‌كه‌مین حكومه‌تی كرێكاری جیهان له وڵاتی فه‌ڕانسه بوو، كه به كۆمۆنی پاریس ناوبانگی ده‌ركرد.
كارل ماركس” كتێبی” شه‌ڕی نێوخۆ له فه‌رانسه“ی به‌م ڕستە هه‌رده‌م زیندوانهوه ده‌ست پێكرد :
“له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی ١٨ی مانگی مارس دا، پاریس به ده‌نگی ههورئاسای “بژی كۆمۆن” له‌خه‌و هه‌ستا. كرێكارانی پاریس كاتێك كه بێ توانایی و خه‌یانه‌تی چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی بۆ ده‌ركه‌وت، زانیان كه كاتی ئه‌وه هاتووه خۆیان قۆڵی لێ هه‌ڵماڵن و ده‌سه‌ڵاتی وڵات به‌ده‌سته‌وه بگرن و بارودۆخه‌كه بگۆڕن. كاتێك كۆمۆنی پاریس پێشەنگایەتی شۆڕشی به‌ده‌سته‌وه گرت، كاتێك بۆ یه‌كه‌م جار كرێكارانی ئاسایی جه‌ساره‌تی ئه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا كه ده‌ست به‌رن بۆ ده‌سه‌ڵاتی باڵاده‌سته‌كان، له‌و كاته‌دا دنیای كۆن به بینینی ئاڵای سوور هێمای حكومه‌تی كرێكاری، كه به‌سه‌ر بینای شاره‌داری ئه‌و شاره‌وه ده‌شه‌كایه‌وه، له‌وپه‌ڕی توڕه‌یی و داماویدا له‌رزی و كه‌وته په‌له‌قاژه. ئه‌م كرێكاره ئاساییانه له جه‌رگه‌ی دژواریه‌كی بێ وێنه‌دا، به‌بێ خۆ به‌زل زانین و به دڵسۆزییه‌وه، به چه‌شنێكی كاریگه‌ر، كاره‌كه‌ی خۆیان به ئه‌نجام گه‌یاند. به‌رامبه‌ر به‌م ئه‌ركه ئه‌وان ته‌نیا حه‌قده‌ستێكیان وه‌رده‌گرت كه به وته‌ی یه‌كێك له كاربه‌ده‌ستانی باڵای زانستی، به زه‌حمه‌ت ده‌گه‌یشته یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی حه‌قده‌ستی سكرتێری شۆڕای ئیداری یه‌كێك له مه‌دره‌سه‌كانی له‌نده‌ن .”
كۆمۆنی پاریس، یه‌كه‌مین حكومه‌تی كرێكاری له دنیا و به‌دیهێنه‌ری ده‌وڵه‌تێك بوو كه چینی كرێكاری گه‌یانده ئه‌و ئاسته‌ی كه به هه‌نگاوی پته‌و، به‌ره‌و دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌كی كۆمۆنیستی ڕێگە ببڕێت. كۆمۆن شكلێكی مێژوییی و دیاریكراو له ده‌وڵه‌ت به تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌وه بوو كه خه‌باتی چینایه‌تی ئه‌ركی دامه‌زراندنی خستبووه سه‌رشانی پرۆلیتاریای فه‌ڕانسه. ته‌مه‌نی كۆمۆنی پاریس ئه‌گه‌رچی زیاتر له 71 ڕۆژی نه‌خایاند و بورژوازی كرێكاران و كۆمۆناره قاره‌مانه‌كانی پاریسی خه‌ڵتانی خوێن كرد، به‌ڵام ده‌ستكه‌وت و ئه‌زمونه‌كانی، خه‌باتی چینایه‌تی پرۆلیتاریای دژ به سیستمی سه‌رمایه‌داری له دنیادا گه‌لێك به‌هێز كرد.
ده‌وڵه‌تی “كارگه‌ر“ی كۆمۆن بوو به ئۆلگویهك بۆ حكومه‌تی كرێكاری و شۊڕایی ڕوسیه له ساڵی ١٩١٧دا. كرێكارانی ڕوسیه له شۆڕشی مه‌زنی ئۆكتۆبردا گه‌لێك ده‌رسیان له ئه‌زمونه‌كانی كۆمۆنی پاریس وه‌رگرت.
ئه‌زمونی پێكهێنانی شۆڕاكان هه‌روه‌ها له ساڵانی ١٣٥٧ و ١٣٥٨ دا له ئێران بوو به ڕێنوێنی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی شار و دێ. له‌م ساڵانه‌دا به‌سه‌دان شۆڕا پێكهاتن و به‌شێوه‌یه‌كی شۆڕشگێڕانه له خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و شۆڕشی ساڵی 57 دا ده‌وری كارایان گێڕا. ئه‌وان له ساڵی ٥٨ دا له هێندێك شوێن كۆنترۆڵی كارخانه‌كانیان به‌ده‌سته‌وه گرت، كرێكارانی ده‌ركراوی سه‌رده‌می خه‌باتی جه‌ماوه‌ریان سه‌رله‌نوێ برده‌وه سه‌ركار و حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان پێدان. هه‌ڵسوڕاوانی شۆڕاكان حیساب و کیتابی ئه‌و كارخانانهیان ئاشكرا كرد و بۆ وشیار كردنه‌وه‌ی كرێكاران كه‌ڵكیان لێوه‌رگرتن. حه‌قده‌سته‌كانیان زیاد كرد و چه‌ندین ده‌سته‌كه‌وتی دیكه. به‌گشتی شوڕای جه‌ماوه‌رییه‌كان و شۆڕا كرێكارییه‌كان له‌م ده‌وره‌یه‌دا، گه‌لێك ده‌رسی به‌نرخیان بۆ خه‌باتی داهاتوی كرێكاران و جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێش به‌جێهێشت.
له هه‌لومه‌رجێكدا كه بارودۆخی سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ئێران، ئاسۆی مانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی لێڵ و تاریك كردووه، هێنانه‌گۆڕێی حكومه‌تی شوڕایی وه‌ك تاكه ئاڵتەرناتیڤی شۆڕشگێڕانه و جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ده‌وڵه‌تێكی له چه‌شنی كۆمۆن، گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه.
پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی كۆمۆن له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌وڵه‌ته جۆراوجۆره‌كانی پێشوو له بنه‌ڕه‌ته‌وه جیاواز بوو. كۆمۆن له كه‌سانێك پێكده‌هات كه له گه‌ڕه‌ك و ناوچه جۆراوجۆره‌كان هه‌ڵبژێردرابوون، “كۆمۆن دامه‌زراوه‌یه‌كی پارلمانی نه‌بوو، به‌ڵكوو دامه‌زراوه‌یه‌كی چالاك بوو كه هاوكات هه‌م یاساداڕێژ بوو و هه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری یاسا“.
به‌م پێیه له كۆمۆنی پاریس‌دا سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی ئیداری و پۆلیس كۆكرانه‌وه و جێگای ئه‌وان كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی رێكخراو له كۆمۆن دا كه هه‌ڵبژێردراوبوون و هه‌ر كات جه‌ماوه‌ر به پێویستیان زانیبا ده‌یانتوانی لایانبه‌رن، گرتیانه‌وه. به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری كۆمه‌ڵگا كه‌وته ده‌ست كرێكارانی رێكخراو له كۆمۆندا. حەقدەست و مافی ئه‌ندامانی كۆمۆن و كارمه‌ندانی خزمه‌تگوزاری گشتی له‌گه‌ڵ حه‌قده‌ستی كرێكاران یه‌كسان كرا. هه‌موو پله و پایه و ئیمتیازاتێكی ئاسایی كاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی پێشوو، له‌گه‌ڵ خودی ئه‌م كاربه‌ده‌ستانه تێكهوهپێچرا. ماركس له ستایشی كۆمۆندا نووسی:
” چ نه‌رم و نیانیهك، چ ئیبتكارێكی مێژویی، چ فیداكارییه‌ك، چ توانایی فیداكاری كردنێك له‌م پاریسیانهدا هه‌یه… مێژوو، عه‌زه‌مه‌ت و مه‌زنییه‌كی له‌م شێوه‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه“.
“ئوژین پۆتیه” خوڵقێنه‌ری سرودی “ئه‌نترناسیۆناڵ“یش سه‌باره‌ت به كۆمۆنارده قاره‌مانه‌كان و كۆمۆنی پاریس نووسی:
ئه‌و نه‌مردووه،
ئه‌ویان نایه پاڵ دیواره‌كه و
هه‌زار جار تیربارانیان كرد و
چهپهڵەڕێزان به نهعرهكێشانهوه،
ئاڵای خۆیان به كۆڵانه‌كاندا گێڕا،
ئاڵایه‌ك كه جه‌للادی له‌نێو
زه‌لكاو دهرهێنایهدهر و
هاواری كرد: ئه‌مه‌یه سزای تاوان.
به‌ڵام وێڕای سه‌ركوت،
ئه‌و نه‌مردووه،
به‌ڵێ كۆمۆن جاویدانە و بۆ هه‌میشه زیندووه.