به‌پێی ڕاپۆرتی شارومه‌ندان، بڕینی كاره‌با له شاره‌كانی ئێران گه‌یشتووه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان و به‌هۆی نه‌بوونی به‌رق، گیانی نه‌خۆشه تایبه‌ته‌كان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
به وته‌ی هاووڵاتیان، بڕینی به‌رق له نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران له باكووری وڵاته‌وه تا ناوه‌ڕاست و باشووری ئێران، درێژه‌ی هه‌یه و ژنڕاتۆرهكان به تایبه‌ت، له نه‌خۆشخانه ده‌وڵه‌تیه‌كان كۆن و له‌كاركه‌وتوون. نه‌بوونی به‌رق زیانێكی زۆری به به‌شی سه‌نعه‌ت گه‌یاندووه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی به‌سته‌ریكراوانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران درووست كردووه. بۆ نموونه، شه‌وی ڕابردوو، گیانی ١٨ نه‌خۆشی به‌شی دیالیزی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌حه‌لات به‌هۆی بڕانی كاره‌با كه‌وته مه‌ترسییه‌وه.