هاوڵاتیه‌كی خه‌ڵكی پیرانشار به تۆمار كردنی گرته ویدیۆیه‌ك بڕینی دار و به تاڵان بردنی داره‌كانی گوندی “جه‌ڕان”ی سه‌ر به شاری پیرانشاری بۆ ڕای گشتی ئاشكرا كردووه و داوای یارمه‌تی له خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كات كه بكه‌ری ئه‌و كاره ئاشكه‌را بكرێت.
ڕۆژی دووشه‌ممه هاوڵاتیه‌كی شاری پیرانشار به بهڵاوكردنهوهی گرته ویدیۆیه‌ك له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا تێكدانی سرووشت و برینه‌وه‌ی داری گوندی “جه‌ڕان”ی ئاشكه‌را كردووه و وه‌ك له گرته ویدیۆیهكهدا درهدهكهوێت و قسه ده‌كات هه‌موو ئه‌و دارانه كه بڕاونه‌ته‌وه ته‌مه‌نیان بۆ سه‌ره‌وه‌ی ده ساڵه كه ئه‌مه له ڕووی ژینگه‌ییه‌وه خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌ی به‌ر سرووشتی ئه‌و ناوچه‌یه گه‌یاندووه.