ئێواره‌ی چوارشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، دانیشتووانی چه‌ند گه‌ڕه‌كی شاری سنه له ئاست بڕینی به‌رده‌وامی ئاو و كاره‌با ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی هاووڵاتیان، ئاوی لووله‌كه‌شی و به‌رقی زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سنه به بێ ئاگاداری قه‌تع كراوه و دانیشتووانی ئه‌و شاره تووشی ده‌یان كێشه بوون. نه‌بوونی ئاو و كاره‌با له حاڵێكدایه كه شه‌پۆلێكی گه‌رما و خۆڵبارین شاره‌كانی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه و دانیشتووانی شاری سنه نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی كه‌سانی نه‌خۆش و منداڵه‌كانیانن.