ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سپای پاسداران بە هاوکاریی هێزە ئینتزامییەکان ئەو دارستانه‌كانی نزیک پایگاکانی خۆیانن، بە مەبەستی زیاتر دروس کردنی شوێنی نیزامی، بڕیوه‌ته‌وه و ژینگەی ئەو شوێنانەی تێکداوە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سپای پاسداران لە پایگای گوندەکانی شاری چنارە و گوندی وێڵە لە نزیک بەنداوی گاڕان، دارستانەکانی ئەو شوێنانەی بڕیوه‌ته‌وه و تەواوی ژینگەکەشیان تێکداوە. شایانی باسه، هێزه‌كانی ڕژیم له گوندەکانی “دوێسە و گاڕان بە هاوکاریی سپای پاسداران، دارستانەکانی ئەو دوو گوندەیان لە نزیک پایگاکانی هێزە نیزامییەکان بڕیوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها هێزەکانی سپای پاسداران و هێزە نیزامییەکانی ڕژیم، هەڕەشەیان لە هاووڵاتییان ئەو گوندانە کردووە لە ئەگەری ناڕەزایەتیی دەربڕین، بەپێی یاسا لەگەڵیان هەڵسووکەوت دەکەن.