شه‌وی چوارشه‌ممه ٨ی گه‌لاوێژ، حوكمی بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌ی سێ به‌ندكراوی ڕاگیراو له زیندانی ورمێ به فه‌رمانی دادستانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی غه‌ربی به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، شه‌وی چوارشه‌ممه پاش سڕكردنی ده‌ستی سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی مێهدی ڕۆسته‌می، مێهدی شه‌ره‌فیان و مێهدی شاهیوه‌ند، چوار قامكی په‌نجه‌ی هه‌ر یه‌كه‌یان به تۆمه‌تی دزی كردن بڕدراوه. ئه‌و سێ به‌ندكراوه له ساڵی ٩٤ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن پۆلیسی ورمێ به تۆمه‌تی دزی كردن ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون و حوكمه‌كه‌یان به چاودێری په‌یمان خانزاده سه‌رۆكی زیندان، سه‌عید نووری، جێگری دادستانی و چه‌ند به‌رپرسی قه‌زایی دیكه‌ی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی جێبه‌جێ كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه پێشتر و له ڕێكه‌وتی ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، سزای بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌ی دوو به‌ندكراوی خه‌ڵكی سه‌رپولی زه‌هاو به ناوه‌كانی شه‌هاب و مێهرداد ته‌یمووری له‌و زیندانه جێبه‌جێ كرابوو.