ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان، حوكمی بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌ی دوو به‌ندكراوی تۆمه‌تبار به دزی له زیندانی ناوه‌ندی ئیسفه‌هان جێبه‌جێ كرا.
بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه كه هێشتا ناسناویان ئاشكرا نه‌كراوه له حاڵێكدایه كه به تازه‌یی دوو كوڕ و بووكی ئاخووند سدیقی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌روه‌ها گه‌نده‌ڵێكی گه‌وره وه‌كوو بابه‌ك زه‌نجانی ئازاد كراوه و زیاتر له ٢٠ شیركه‌تی دیكه‌ی بۆ تاڵانكردنی سه‌روه‌ته و سامانی گشتی دامه‌زراندووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه سزا نه‌دراوه. هاوكات مه‌ترسی بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌ی چوار به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “مورته‌زا ئیسماعیلیان، هادی ڕۆسته‌می، مێهدی شاهیوه‌ند و مێهدی شه‌ره‌فیان” له ئارادایه و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وی ئه‌و سزا نامرۆڤانه‌یه ده‌كه‌ن.