کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌ی دوو برای به‌ندكراو له‌ زیندانی ورمێ

بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌ی دوو برای به‌ندكراو له‌ زیندانی ورمێ 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، حوكمی نامرۆڤانه‌ی بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌ی دوو برای به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی شه‌هاب و مێهرداد ته‌یمووری له‌ زیندانی ورمێ جێبه‌جێ كرا.

شه‌هاب و مێهرداد ته‌یمووری خه‌ڵكی شاری سه‌رپولی زه‌هاو له‌ پارێزگای كرماشانن و چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ تۆمه‌تی دزی كردن له‌ شاری كه‌ره‌ج ده‌ستبه‌سه‌ر كران. پاش ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر سكاڵای دادستانی شاری ورمێ، ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ به‌ دزی كردن له‌ شاری ورمێ تۆمه‌تبار به‌ بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌ مه‌حكووم كران. له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ چه‌ندین جار سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێكردنی سزای ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ هۆشداریان به‌ كۆماری ئیسلامی دابوو، به‌ڵام به‌یانی سێشه‌ممه‌ كۆماری په‌ت و سێداره‌ چوار قامكی هه‌ر یه‌ك له‌و دوو برایه‌ی بڕیه‌وه‌.